جیهان

ئێران ئیدانه‌ی‌ هێرشی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا ده‌كات

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران: سوریا مافی‌ خۆیه‌تی‌ وه‌ڵامی‌ ئیسرائیل بداته‌وه‌ 

ئێران ئیدانه‌ی‌ هێرشی‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا ده‌كات و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌، سوریا مافی‌ خۆیه‌تی‌ وه‌ڵامی‌ هێرشه‌كانی‌ ئیسرائیل بداته‌وه‌.

به‌هرام قاسمی‌، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران وێڕای‌ ئیدانه‌كردنی‌ ئه‌و هێرشه‌ی‌ ئیسرائیل رایگه‌یاند: بێ‌ ده‌نگی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هانده‌ره‌ بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی‌ سوریا.

قاسمی‌ راشیگه‌یاندو‌وه‌، سوریا مافی‌ خۆیه‌تی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و هێرشانه‌ بداته‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ رۆژی‌ پێنجشه‌مه‌ی‌ رابردوو زیاترله‌20 موشه‌ك ئاراسته‌ی‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئیسرائیل كران له‌ به‌رزاییه‌كانی‌ جۆلان و حكومه‌تی‌ ته‌لئه‌بیبیش ئێرانی‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشه‌كه‌ تۆمه‌تباركردو له‌ دژه‌ هێرشێكیشدا  چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ له‌ سوریا بۆردومان كرد.

به‌ پێی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌  ئیسرائیل، له‌و هێرشه‌دا فڕ ۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیان بنكه‌كانی‌ فه‌یله‌قی‌ قودسیان له‌ سوریا كردو‌وه‌ته‌ ئامانج.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە313