جیهان

مانگی‌ داهاتوو كۆریای‌ باكور ناوه‌ندی‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ داده‌خات

نوسینگه‌ی‌ مۆن جای‌ ئین، سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باشور رایگه‌یاند: مانگی‌ ئایاری‌ داهاتوو كۆریای‌ باكور ناوه‌ندی‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ داده‌خات. 

وته‌بێژی‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆریای‌ باشور راشیگه‌یاند: داخستنی‌ ناوه‌ندی‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ پیۆنگ یانگ به‌ ئاشكرا راده‌گه‌یه‌نرێت و داوا له‌ پسپۆڕانی‌ كۆریای‌ باشور و ئه‌مریكاش ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابو‌ون له‌ پرۆسه‌ی‌ داخستنه‌كه‌، سه‌ردانی‌ ناوه‌نده‌كه‌ بكه‌ن. 

وته‌بێژی‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆریای‌ باشور هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له‌ چاوپێكه‌وتنی‌ هه‌ردوو سه‌رۆكدا، سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور وتویه‌تی‌ مانگی‌ ئایار ناوه‌ندی‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌یان داده‌خه‌ن. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە125