جیهان

لوبنان: دوای‌ زیاتر له‌ نۆ ساڵ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

لوبنان: 77 لیست ركابه‌ریی‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر 128 كورسی‌
لوبنان: پرۆسه‌كه‌ له‌ كاتژمێر حه‌وته‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌و 12 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت 

دوای‌ زیاتر له‌ نۆ ساڵ، سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانی‌ لوبنان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ 128 كورسی‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌یان چونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان، 77 لیستیش ركابه‌ریی‌ ده‌كه‌ن.   

كاتژمێر حه‌وتی‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان له‌ ته‌واوی‌ ناوچه‌ جیاكانی‌ لوبنان ده‌ستیپێكردو‌و ماوه‌ی‌12كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت.  

سه‌رچاوه‌كان پێشبینی‌ ده‌كه‌ن رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ یان سێشه‌ممه‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام چاودێران "ده‌ڵێن ئه‌مشه‌و ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت".   

بۆ ئه‌م خوله‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ لوبنان هه‌مواری‌ سیسته‌می‌ هه‌ڵبژاردن كراوه‌و ژماره‌ی‌ ناوه‌نده‌كانیش كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، بۆ یه‌كه‌م جاریش له‌مێژووی‌ ئه‌و وڵاته‌دا، رێگه‌ به‌ ره‌وه‌ندی‌ لوبنانی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ دراوه‌ به‌شداری‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. 

به‌هۆی‌ نا ئارامیه‌كانی‌ دۆخی‌ سوریاو هه‌مواركردنی‌ چه‌ند یاسایه‌كی‌ په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردن، په‌رله‌مانی‌ لوبنان دووجار ماوه‌ی‌ كاركردنی‌ درێژ كردو‌وه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە134