جیهان

ئەنگێلا مێركڵ و دۆناڵد ترەمپ كۆبونەوەو تاوتوێی چەند پرسێكیان كرد

مێركڵ: رێكەوتنە ئەتۆمیەكە رێگر بوو لەتوانا ئەتۆمیەكانی ئێران 

لەكۆشكی سپی ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیاو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبونەوەو لەو دیدارەدا مێركڵ هیوای خواست ئیدارەی ئەمریكا لەڕێكەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێران نەكشێتەوە. 

ئەنگێلا مێركڵ رایگەیاند، ڕێكەوتنە ئەتۆمیەكەی وڵاتانی پێنج كۆ یەك لەگەڵ ئێران لە2015دا,  رێگر بوو لەبەردەم ئێران بۆ پەرەپێدانی توانا ئەتۆمیەكانی و كاریگەریشی لەسنورداكردنیدا هەبوو. 

وتیشی, پێویستە واشنتۆن لەڕێكەوتنەكە پاشگەز نەبێتەوە, بەڵكو گۆڕانكاریی تیادا بكرێت تا رێگریی بكات لە هەوڵەكانی ئێران بۆ پەرەپێدانی بەرنامە موشەكیەكەی و سنورداركردنی پێگەی لەرۆژهەڵاتی ناوڕاستدا. 

دیداری ئەمجارەی ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیاو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جیاوازبوو لەدیداری ساڵی رابردوویان, چونكە لەم دیدارەدا ترەمپ بەگەرمی پێشوازی لەمێركڵ كردو تەوقەی لەگەڵدا كردو ماچیشی كرد. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە141