جیهان

ئێران هۆشداریی‌ ده‌دات و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پیتاندنی‌ یۆرانیۆم ده‌كات

جه‌واد زه‌ریف: ئێران هه‌وڵی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌ نادات ‌

جه‌واد زه‌ریف: ئێران هه‌وڵی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌ نادات 


محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران هۆشداریی‌ ده‌دات له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ به‌پیتاندنی‌ یۆرانیۆم ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری‌ ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ بێت له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی‌.


وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران له‌نیویۆرك به‌ڕۆژنامه‌نوسانی‌ راگه‌یاند، له‌رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌دا ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ریه‌تی‌ جێبه‌جێی‌ نه‌كردووه‌ و زیاتری‌ ده‌وێت له‌ئێران، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره‌ چونكه‌ له‌هه‌ر رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ واشنتۆن، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ره‌كانی‌ زیاتر ببه‌خشن.
   
راشیگه‌یاند، ئێران هه‌وڵی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌ نادات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پاشگه‌زبێته‌وه‌ له‌رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ 2015 له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی‌, ئه‌وا چه‌ند رێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر و به‌ به‌رفراوانیی‌ ده‌ستده‌كه‌نه‌وه‌ به‌پرۆسه‌ی‌ پیتاندنی‌ یۆرانیۆم. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە228