جیهان

باڵیۆزی‌ فه‌ره‌نسا له‌ روسیا: له‌سه‌ركار لابردنی‌ ئه‌سه‌د بابه‌تێكی‌ سه‌ره‌كی‌ نیه‌

باڵیۆزی‌ فه‌ره‌نسا له‌ روسیا: نابێت به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك پێشتر درێژه‌ به‌كاره‌كانی‌ بدات
باڵیۆزی‌ فه‌ره‌نسا له‌ روسیا: ده‌بێت خه‌ڵكی‌ سوریا بڕیار له‌سه‌ر داهاتوی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن
باڵیۆزی‌ فه‌ره‌نسا له‌ روسیا: ده‌بێت كێشه‌ی‌ سوریا به‌ به‌شداریی‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر بێت
باڵیۆزی‌ فه‌ره‌نسا له‌ روسیا: بابه‌تی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ پاریس شه‌ڕه‌ له‌ دژی‌ تیرۆر

سیلیڤی بیرمان، باڵیۆزی‌ فه‌ره‌نسا له‌ رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر كار لابردنی‌ به‌شار ئه‌سه‌د بۆ حكومه‌تی‌ فه‌ره‌نسا، بابه‌تێكی‌ سه‌ره‌كی‌ نییه‌. ده‌شڵێت: ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی‌ سوریا بڕیار له‌ داهاتویان بده‌ن.

بیرمان، كه‌ دیپلۆماتكارێكی‌ به‌ ئه‌زموونی‌ فه‌ره‌نسییه‌ و پێشتر باڵیۆزی‌ فه‌ره‌نسا بووه‌ له‌ به‌ریتانیا به‌ رۆژنامه‌ی‌ كۆمێرسانتی‌ رووسیای‌ رایگه‌یاندووه‌، بابه‌تی‌ سه‌ره‌كی له‌ سوریا بۆ فه‌ره‌نسا شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆره‌.

راشیگه‌یاندووه‌، زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ سوریا له‌ گروپه‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان پاككراونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێویست ناكات به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك پێشتر درێژه‌ به‌كاره‌كانی‌ بدات، چونكه‌ فه‌ره‌نسا له‌و بڕوایه‌دا كه‌ ده‌بێت به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی‌ بێت و خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاته‌ بڕیار له‌ داهاتووی‌ سوریا بده‌ن.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە147