جیهان

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌پشتیوانیی‌ تیرۆر

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌پشتیوانیكردنی‌ تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا و ده‌شڵێت ئامانج له‌بونی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌سوریا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ تیرۆره‌. 
 
له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیی‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنیه‌كه‌ی‌ له‌عه‌مان، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند, له‌گه‌ڵ ئوردن كار ده‌كه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ سه‌قامگیریی‌ و ئاشتی‌ و ئارامیی‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوڕاست.

راشیگه‌یاند، هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌سوریا ئه‌ركیان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعش و به‌رگرتنه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ واشنتۆن ئاڵۆزبون و پشێویی‌ له‌باشوری‌ سوریا ره‌تده‌كاته‌وه‌و پابه‌ندیشن به‌و ئاگربه‌سته‌ی‌ راگه‌یه‌نراوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە237