جیهان

ئەنجومەنی ئاسایش لە كۆبو‌ونەوەیەكی نائاساییدا دۆخی فەلەستینی تاوتوێكرد

نوێنەری ئەمریكا رەخنەی لە حەماس ‌و ئێران گرت
روسیا پێشنیاری كۆبو‌ونەوەی عەباس ‌و ناتانیاهۆ كرد

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە ‌یەكگرتووەكان لە كۆبو‌ونەوەیەكی نائاساییدا گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل ‌و فەلەستینی تاوتوێكرد.

لەكۆبونەوەكەدا نیكی هالی، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، نیگەرانی وڵاتەكەی بە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی فەڵەستین دەربڕی ‌و رەخنەشی لە بزوتنەوەی حەماس ‌و ئێران گرت ‌و رایگەیاند، هۆكاری ناسەقامگیری لە سوریا، لوبنان، یەمەن، حكومەتی ئێرانە.

دیمیتری پۆلییانسكی، جێگری نوێنەری روسیا، پێشنیاری كرد هەریەكە لە مەحمود عەباس و بێنیامین ناتانیاهۆ راستەوخۆ لە مۆسكۆ رووبەڕووی یەكتر گفتوگۆ بكەن.

ریاز مەنسوور، نوێنەری فەڵەستین لە ئەنجومەنی ئاسایشی وتاری پێشكەش كرد‌و وتی "بۆ ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستبەكار بێت پێویستە چەند فەڵەستینی دیكە بكوژرێن، ئەگەر لە وڵاتی ئێوە كۆمەڵكوژییەكی وا بكرێت و لە ماوەی 24 كاتژمێردا 60 منداڵ بكوژرێت، چی دەكەن". 

دژی گواستنەوەی باڵێوزخانەی ئەمریكا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس، فەڵەستینییەكان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد‌و بەتەقەی سوپای ئیسرائیلیش، 60 فەلەستینی كوژراون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە219