جیهان

لەندەن؛ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆك كۆماری توركیا كۆبو‌ونەوە

تیری زامەی داوا لە ئەردۆغان دەكات رێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرێت

تیری زامەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا داوا لە توركیا دەكات رێز لەمافەكانی مرۆڤ بگرێت.

لەمیانی كۆبو‌ونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا، تیریزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا داوای لە ئەنقەرە كرد رێز لە مافەكانی مرۆڤ بكات.

تیری زامەی وتیشی، زۆرگرنگە لەتوركیا كودەتا شكستخواردو‌وەكەی ساڵی 2016 و نا ئارامیەكانی سەر سنوری لەگەڵا سوریا نەكرێنە پاساو بۆ  پێشێلكردنی بنەما دیموكراسییەكان.

لەكاتی بەرێوەچو‌ونی دیدارەكەی نێوان مەی و ئەردۆغان، چالاكوانانی كورد و چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ لەبەردەم  بارەگای حكومەتی بەریتانیا خۆپیشاندانیان كرد لە دژی پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ لە توركیا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە337