ئەنگێلا مێركڵ: ئێران پابەندبووە بە ڕێكەوتنە ئەتۆمیەكەوە
مێركڵ: رێكەوتنەكە نمونەیی نییە بەڵام هەڵوەشاندنەوەی هەڵەیە
مێركڵ: رێكەوتنەكە نمونەیی نییە بەڵام هەڵوەشاندنەوەی هەڵەیە
ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا لەوتەیەكیدا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی رایگەیاند، هەر چەندە رێكەوتنە ئەتۆمیەكەی 2015ی وڵاتانی پێنج كۆ یەك لەگەڵ ئێران ئیمزایان كرد نمونەیی نیە، بەڵام بێگومان رەتكردنەوەو هەڵوشاندنەوەشی لەم كاتەدا هەڵەیەو باش نیە.
راوێژكاری ئەڵمانیا وتیشی، ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا و وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپاش هاوڕان لەسەرئەوەی كە كارێكی هەڵەیە ئەو رێكەوتنە لەم كاتەدا هەڵبوەشێنرێتەوە.
ئەو رێكەوتنە نمونەیی نیە، بەڵام بەپێی هەموو ئەو ئەنجامانەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پێی گەیشتوە, ئێران پابەندە بەو رێكەوتنەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان بەكۆی دەنگ بڕیاریلە سەر رێكەوتنە داوە، هەر بۆیە پێمان وایە بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیا وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپاش هاوڕان لەگەڵماندا كە كارێكی هەڵەیە لەم كاتەدا ئەو رێكەوتنە هەڵبوەشێتەوە.
خوێندراوەتەوە1352