پاپا هۆشداریی دەدات لە سەرهەڵدانەوەی توندوتیژیی لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان هۆشداریی دەدات لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی توندوتیژیی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەكان.
لەوتارێكدا پاپا دوپاتیكردەوە توندوتیژیی زیان دەگەیەنێت بە دەرفەتی ئاشتی و داوایكرد هەوڵەكانی گفتوگۆ و دادوەریی بەگەڕبخرێن.
نیگەرانیشی پیشاندا بۆ كوژراوان و برینداران و ئەوانەی گرفتارن.
ئەو داوایەی پاپا دوای سەرهەڵدانی توندوتیژیی نێوان هێزە ئەمنیەكانی ئیسرائیل و فەلەستینیەكان دێت، كە چەندین كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
خوێندراوەتەوە1329