كۆمكاری عەرەبی لە بارەی قودسەوە كۆدەبێتەوە
سبەینێ پێنجشەممە، كۆمكاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە بارەی قودسەوە كۆدەبێتەوە.
كۆبوونەوەكەی كۆمكاری عەرەبی نا ئاساییەو لەسەر داوای سعودییە ئەنجام دەدرێت. لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس و ئاڵیۆزی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەكان تاوتوێ دەكرێت.
چاوەڕوان دەكرێت لەسەر داوای فەڵەستین ئەمڕۆ كۆمكاری عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەرە هەمیشەییەكان كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات.
سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەمریكا باڵیۆزخانەكەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس گواستەوە، ئەوەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
خوێندراوەتەوە377