یەكێتی ئەوروپا پشتیوانی خۆی بۆ رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێران دوپات كردەوە
لە كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەریەك لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئێران، جەخت لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران كرایەوە لە ماوەیەكی كورتدا.
فێدریكا مۆگرینی، نوێنەری باڵای یەكێتی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایشدا، لە كاتی میوانداری كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەریەك لە وڵاتانی ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئێران، كە لەبارەی رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی پەیوەست بە ئێرانەوە رێكخرابوو، رایگەیاند: جەختمان لەسەر بڕیارەكانمان بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران لە كەشوهەوایەكی نیاز باش و بنیاتنەردا كردەوە و هاوكات رێككەوتنەكەی بە دەستكەوتێكی دیبلۆماسی گرنگ لە قەڵەمدا.
فێدێركا، وتیشی، هەریەك لەو وڵاتانە رێككەوتون لەسەر بەرزكردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانیان لە هەموو ئاستێكدا و هەفتەی داهاتوش بە بەشداری ئێران لە ئاستی جێگرانی وەزیری دەرەوە لە ڤیەنا كۆبوونەوەیەك ساز دەكرێت.
خوێندراوەتەوە496