ترەمپ بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەكات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی وڵاتەكەی و تەواوی موسڵمانی جیهان كرد.
دۆناڵد ترەمپ، لە پەیامەكەیدا دەڵێت: لەم شەو بەدواوە مانگی رەمەزان لە ئەمریكا و وڵاتانی جیهان دەست پێدەكات. بەم بۆنەیەوەش سڵاو دەنێرم بۆ موسڵمانی ئەمریكا و تەواوی موسڵمانانی جیهان، هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم.
ترەمپ لە پەیامەكەیدا باسی لەوەكردوە، موسڵمانان بە نوێژكردن و بەڕۆژوبوون ناخیان ئاسوودە دەبێت و پێیوایە موسڵمانان بە بەخشینی ماڵ بۆ كەمدەرامەتەكان كۆمەڵگا بەهێز دەكەن.
پیرۆزباییەكەی ترەمپ هاوكاتە، لەگەڵ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس، ئەوەش ناڕەزایی بەشێك لەوڵاتانی موسڵمان نشینی بەدوای خۆیدا هێناوە.
لە عێراق و هەرێمی كوردستان و زۆربەی وڵاتان، سبەینێ پێنجشەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
خوێندراوەتەوە487