جیهان

هند: زریانێكی بەهێز بو‌وە هۆكی گیان لەدەستدانی 40 كەس

بەهۆی ئەو باو بۆرانە بەهێزەی باكوری وڵاتی هندستانی گرتەوە، 40 كەس گیانیان لەدەستدا، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەش نیگەرانیی و پەژارەی خۆی بۆ قوربانیانی ئەو كارەساتە سروشتیە رادەگەیەنێت.

بەرپرسانی كەشناسی هندستان رایانگەیاند: خێرایی با لە دوێنێدا گەیشتو‌وەتە 109كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكداو بەو هۆیەوە چەندین دارو درەخت كەوتون و شكاون و هێڵی كارەباش تێكچوەو چەندین ماڵ رووخاوە.

هەر بەهۆی ئەو باو بۆرانەوە هێڵی شەمەندەفەر پەكی كەوتوەو چەندین گەشتی ئاسمانی فڕۆكەخانەی نیودلهیش راگیراوەو بەهۆی خۆڵبارین و ئەو كەش‌وهەوا نا لەبارەوە. 

بەرپرسانی هندستان رایدەگەیەنن، لە ویلایەتی ئۆتار برادیش 38 كەس گیانیان لەدەستداوەو لە نیودلهیش دوو كەس.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە436