سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له پێكدادانی نێوان ئێران و ئیسرائیل
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز داوا ده‌كات رێگه له هه‌ڵگیرسانی ئاگری شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بگیرێت
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداری ده‌دات له باره‌ی پێكدادانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و تێكچونی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، داواش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات دووربكه‌ونه‌وه له هه‌ڵگیرسانی ئاگرێكی نوێی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لێدوانێكدا، داوایكرد به خێرایی گرژی و ئاڵۆزی و توندتیژییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست رابگیرێت، ئه‌وه‌ش له پێناوی به‌رگرتن له هه‌ڵگیرسانی ئاگرێكی تر له‌و ناوچه‌یه.
ئه‌و لێدوانه‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌مه‌ی رابردوو له خاكی سوریاوه چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كران، كه ئیسرائیل ئێرانی به‌و هێرشانه تۆمه‌تباركرد و وه‌ك وه‌ڵامێك چه‌ندین موشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌كانی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی له نزیك دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كرد.
خوێندراوەتەوە489