چین پێشوازی له كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن ده‌كات
حكومه‌تی چین، پێشوازی له‌و هه‌نگاوانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و كۆریای باكوره‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ردوولا وڵات.
جینگ شوانگ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی پێیوایه كۆبوونه‌وه‌ی 12ی حوزه‌یرانی داهاتوو له نێوان دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن، هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاراسته‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی و به‌ده‌ستهێنانی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ كێشه‌كانی نیمچه دورگه‌ی كۆریا.
بڕیاره 12ی مانگی داهاتوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی كۆریای باكور له سه‌نگافوره كۆببنه‌وه، شی جین بینگ، سه‌رۆكی چین، له ماوه‌ی دوو مانگدا دووجار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریا كۆبوه‌ته‌وه.
له شه‌ڕی كۆریادا له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردو‌و، چین پشتیوانی كۆریای باكوری ده‌كرد.
خوێندراوەتەوە425