كۆریای باكور: چیتر هیچ جۆره موشه‌كێكی ئه‌تۆمی تاقی ناكه‌ینه‌وه
كۆریای باكور: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك به‌هێز ده‌كه‌ین
به‌رپرسێكی كۆریای باكور، به رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی راگه‌یاندو‌وه، چیتر به‌بێ پێدانی زانیاری هیچ جۆره موشه‌كێك تاقی ناكه‌نه‌وه.
رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد‌ووه، سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه موشه‌كیه‌كان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كۆریای باكوردا كردو‌وه.
ری یۆنگ سۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌ی ئاسمانی كۆریای باكور به رێكخراوه‌كه‌ی راگه‌یاندو‌وه چیتر به‌بێ پێدانی زانیاری موشه‌كی نزیك مه‌ودا‌و دوور مه‌ودا تاقی ناكه‌نه‌وه.
به‌رپه‌رسه‌كه‌ی كۆریا راشیگه‌یاندو‌وه، له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك به‌هێزتر ده‌كه‌ن.
كۆریای باكور له ساڵی 2006دا ده‌ستی به تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی كرد و دوایین جار 3ی ئه‌یلولی رابردو بوو، كه بۆ شه‌شه‌مین جار به‌هێزترین تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدا.
خوێندراوەتەوە477