حه‌سه‌ن رۆحانی هۆشداریی ده‌داته ئه‌مریكا له‌باره‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌وه
رۆحانی: پێ ده‌چێت بۆ ماوه‌ی دوو تا سێ مانگ رووبه‌ڕووی كێشه ببینه‌وه
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی ئێران، هۆشداریی ده‌داته ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك.
رۆحانی، له كۆنگره‌یه‌كدا له تاران رایگه‌یاند: پێ ده‌چێت به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه، بۆ ماوه‌ی دوو تا سێ مانگ رووبه‌ڕووی كێشه‌و گرفت ببینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و گرفتانه تێده‌په‌ڕێنن.
راشیگه‌یاند: ئێران هیواخوازی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ جیهان، بۆ بنیاتنان و گه‌شه‌كردن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وروپا كه چه‌ندین رێككه‌وتنی بازرگانی و ئابوری له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه له دوای رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌وه.
شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویتێكدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دوا بڕیار له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه ده‌دات له‌گه‌ڵ ئێران، قسه‌كانی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی ئێرانیش یه‌كه‌م لێدوانی ره‌سمی ئه‌و وڵاته‌یه له‌باره‌ی ئه‌و تویته‌ی تره‌مپه‌وه.
خوێندراوەتەوە317