توركیا به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌كانی دژی ئه‌مریكا
ئه‌مریكا؛ پێشنیازێك هه‌یه بۆ راگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا
مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه ده‌كات‌و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا فرۆشتنی چه‌ك به وڵاته‌كه‌ی رابگرێت، ئه‌وا وه‌ڵامیان ده‌بێت".
چاوش ئۆغڵو، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: پێشنیازی راگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نا مه‌نتقیه‌و له‌گه‌ڵ پێگه‌ی وڵاتێكی هاوپه‌یمان له په‌یمانی ناتۆ ناگونجێت. وتیشی، بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و جۆره وه‌ڵامیان ده‌بێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد، پێشنیازێك هه‌یه باس له راگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیازه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا پنتاگۆن پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی راپۆرتێك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئه‌مریكا پێشكه‌ش بكات، به‌و پێیه‌ش فرۆشتنی چه‌ك به توركیا راده‌گیرێت له‌و ماوه‌یه‌ی راپۆرته‌كه ئاماده ده‌كرێت.
توركیا ده‌یه‌وێت 100 فڕۆكه‌ی ئێف 35 و ژماره‌یه‌ك موشه‌كی پاتریۆت له ئه‌مریكا بكڕێت.
خوێندراوەتەوە411