لوبنان: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نرێت
وه‌زیری ناوخۆ: رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌سه‌دا 2, 49 بووه
وه‌زیری ناوخۆ: رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌سه‌دا 2, 49 بووه
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لوبنان، ئاماژه ده‌كات به‌بردنه‌وه‌ی زیاتر له‌نیوه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی داهاتوو له‌لایه‌ن حزبوڵا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه. وه‌زیری ناوخۆش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای لوبنان و نوێنه‌ری سونه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌و پۆسته، پێشبینی ده‌كرێت ره‌وته‌كه‌ی ببێته گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان و پۆسته‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بمێنێته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی لوبنان رایگه‌یاند، رێژه‌ی به‌شدارییكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، له سه‌دا 49 پۆینت دوو بووه، به‌روارد به‌نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ركه له‌سه‌دا 54 بوو، رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك كه‌میكرده‌وه.
دوای زیاتر له نۆ ساڵ، دوێنێ هاوڵاتیانی لوبنان چونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی 128 نوێنه‌ر له‌په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان.
به‌پێی سیسته‌می سیاسی دابه‌شكاریی لوبنان, پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سونه‌و په‌رله‌مان بۆ شیعه و كۆمار بۆ مه‌سیحیه‌كانه.
خوێندراوەتەوە307