ئه‌مریكا؛ پێشنیازێك هه‌یه بۆ راگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا
توركیا به‌رده‌وامه له‌هه‌ڕه‌شه‌كانی دژی ئه‌مریكا
توركیا به‌رده‌وامه له‌هه‌ڕه‌شه‌كانی دژی ئه‌مریكا
مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه ده‌كات‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا فرۆشتنی چه‌ك به‌وڵاته‌كه‌ی رابگرێت، ئه‌وا وه‌ڵامیان ده‌بێت.
چاوش ئۆغڵو له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، پێشنیازی راگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا نا مه‌نتقیه‌و له‌گه‌ڵ پێگه‌ی وڵاتێكی هاوپه‌یمان له‌په‌یمانی ناتۆ ناگونجێت.
هه‌روه‌ها وتیشی، بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و جۆره وه‌ڵامیان ده‌بێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، پێشنیازێك هه‌یه باس له‌راگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیازه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا پنتاگۆن پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی راپۆرتێك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا پێشكه‌ش بكات، به‌و پێیه‌ش فرۆشتنی چه‌ك به توركیا راده‌گیرێت له‌و ماوه‌یه‌ی راپۆرته‌كه ئاماده‌ده‌كرێت.
توركیا ده‌یه‌وێت 100 فڕۆكه‌ی ئێف 35 و ژماره‌یه‌ك موشه‌كی پاتریۆت له ئه‌مریكا بكڕێت.
خوێندراوەتەوە674