سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕێككه‌تننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ
ئیمانوێل ماكرۆن پێموانیه سه‌رۆكی ئه‌مریكا خوازیاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕبێت
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هۆشداری ده‌دات له هه‌ڵگیرسانی شهِر له ئه‌گه‌ری پاشه‌كشه‌كردنی ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆیه‌ك داواش ده‌كات په‌له‌بكرێت له‌ئیمزاكردنی رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران.
ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، هه‌نگاونانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ره‌و كشانه‌وه له ڕێككهتننامه ئه‌تۆمیه‌كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا باسی له‌وه‌شكردوه، بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه به‌واتای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ دێت، به‌ڵام پێموانیه سه‌رۆكی ئه‌مریكا خوازیاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ بێت.
ئیمانوێل ماكرۆن داوای كردوه گفتوگۆكان ده‌ستپێبكات به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران، كه‌تێیدا سنورێك بۆ جموجۆڵه‌كانی ئێران له‌بواری تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و ده‌ستێوه‌ردانی له كاروباری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دابنرێت.
خوێندراوەتەوە241