رۆژی 22ی ئه‌م مانگه تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باشور كۆده‌بنه‌وه
له‌و دیداره‌دا تاوتوێی ئاماده‌كاریی دیداره‌كه‌ی تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون ده‌كرێت
كۆشكی سپی رایده‌گه‌یه‌نێت 22ی ئه‌م مانگه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و مۆن جای ئین سه‌رۆكی كۆریای باشور كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێی دوا ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ دیداره‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكور.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ و مۆن جای ئین به‌رده‌وام ده‌بن له‌هه‌ماهه‌نگیی و هاوكارییه‌كانیان له‌باره‌ی دوا گۆڕانكاریبه‌كانی په‌یوه‌ست به‌نیمچه دورگه‌ی كۆریاو دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ی باڵای نێوان هه‌ردوو كۆریاكه له27ی مانگی رابردوو.
كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی له كۆریای باشور چۆنگ ئیوی یۆنگ، جگه له‌تاوتوێكردنی ئه‌و دیداره چاوه‌ڕوانكراوه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون، ته‌ئكیدیان كردوه‌ته‌وه كه هیچ پلانێك نیه بۆ گۆڕانكاریی له‌سیستمی به‌رگریی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكاو كۆریای باشور.
خوێندراوەتەوە307