فه‌ره‌نسا: هێزه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له سوریا تا كۆتایهاتنی تیرۆر ده‌مێننه‌وه
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای فه‌ره‌نسا ئاشكرای ده‌كات، سوپاكه‌یان هاوشانی سوپای ئه‌مریكا تا كۆتایهاتنی تیرۆر له‌سوریا ده‌مێنێته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ فرانسوا لیكوانته‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ئه‌وله‌ویه‌تی فه‌ره‌نسا له سوریا له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه.
ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه فه‌ڕه‌نسیه، پێشیوایه ئه‌مریكیه‌كانیش به‌ر له‌كۆتایهاتنی داعش له سوریا ناكشێنه‌وه.
ده‌رباره‌ی داواكارییه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش له فه‌ره‌نسا به‌وه‌ی كه‌وا هێزی زیاتر بنێرێ بۆ سوریا، ژه‌نه‌ڕاڵه فه‌ره‌نسیه‌كه روونكردنه‌وه‌ی زیاتری نه‌داو ته‌نها ئه‌وه‌ی خسته‌روو فه‌ره‌نسا سوره له‌سه‌ر له‌ناوبردنی تیرۆر به تایبه‌ت له‌سه‌ر سنوری سوریا‌و عێراق.
خوێندراوەتەوە263