رۆژنامه‌یه‌كی سعودی: به‌م نزیكانه شه‌ڕ له‌نێوان ئیسرائیل و ئێران‌دا رووده‌دات
رۆژنامه‌یه‌كی سعودی: سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌ی ئیسرائیل و ئێران له سوریایه
رۆژنامه‌یه‌كی سعودی پێشبینی ده‌كات له سوریا شه‌ڕێك له دژی ئێران هه‌ڵبگیرسێت و دواتر ببێته شه‌ڕی راسته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و ئێران.
رۆژنامه‌ی عه‌كازی سعودی بابه‌تێكی به ناونیشانی (نزیكترین سیناریۆ، شه‌ڕی دژی ئێرانه له سوریا به‌پاڵپشتی رۆژئاوا) بڵاوكردۆته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای ده‌كات، چه‌ندین به‌ڵگه له ئارادایه به‌وه‌ی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌م نزیكانه شه‌ڕێك له دژی ئێران به‌رپا ده‌بێت، كه سه‌ره‌تاكه‌ی له دژی هه‌بوونی ئێرانه له سوریا و دواتریش شه‌ڕه‌كه فراوانتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێـته شه‌ڕێكی راسته‌وخۆ له نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ردوولا له یه‌كتری زیاتربوون، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلی رایگه‌یاند: رژێمی ئێران له ساته‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نیدایه. له‌به‌رامبه‌ریشدا فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران رایگه‌یاندووه، كه 100 هه‌زار موشه‌ك ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكرێن.
خوێندراوەتەوە315