پیۆنگ یانگ سوره له‌سه‌ر له‌ناوبردنی چه‌كی ئه‌تۆمی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆریای باكور سوره له‌سه‌ر داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له نیمچه دورگه‌ی كۆریاو كۆتاییهێنان به ئاسه‌واری جه‌نگ و گه‌یشتن به ئاشتی.
لوانگ یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له حكومه‌تی چین كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له پیۆ نگ یانگه رایگه‌یاند: له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریا باكور، كیم جۆنگ ئون پێی راگه‌یاندووه، داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی له‌نیمچه دورگه‌ی كۆریا، دوا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی چین راشیگه‌یاندووه، چین پشتیوانیی كۆتاییهێنان به ئاسه‌واری جه‌نگ له نیمچه دورگه‌كه ده‌كات، پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی پیۆنگ یانگیش ده‌كات بۆ گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانی ئابوری.
خوێندراوەتەوە273