جیهان

سكرتێری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان داوا ده‌كات رێككه‌تننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه‌

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز: پێویسته‌ پارێزگاری‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ بكرێت
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز: مه‌ترسی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ شه‌ڕێكی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌


سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هۆشداری‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێكه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ نێوان ئێران و وڵاتانی‌ پێنج كۆ یه‌ك و داوا ده‌كات هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ بی‌ بی‌ سی‌ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز رایگه‌یاند: رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ سه‌ركه‌وتێكی‌ دیبلۆماسی‌ گه‌وره‌بووه‌ و پێویسته‌ پارێزگاری‌ لێبكرێت.

ئاشكراشیكرد، له‌ ئێستادا به‌ قۆناغێكی‌ مه‌ترسیدار تێپه‌ڕ ده‌بین و مه‌ترسی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ شه‌ڕێكی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.

سكرتێری‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتو‌وه‌كان به‌ پێویستی‌ زانیوه‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ وه‌ك خۆی‌ بمێنێـته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی‌ جێگره‌ویه‌كی‌ باشتری‌ بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا  هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ ده‌كات كه‌ ساڵی‌ 2015 له‌ نێوان ئێران وڵاتانی‌ پێنج كۆیه‌ واژۆ كرا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە235