ئێران؛ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.2 پله باشوری ئه‌و ووڵاته‌ی هه‌ژاند
ئێران؛ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه 76 كه‌س برینداربوون
به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك باشووری رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاندو به‌هۆیه‌وه ٧٦ كه‌س برینداربوون.
ده‌زگا راگه‌یه‌ندنه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، بومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر 8:38 خوله‌ك به‌كاتی ناوخۆی ئێران روویداوه‌و گوڕه‌كه‌ی ٥.٢ بووه.
سایتی ئیرنا بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه شاری سیسخه‌ت بووه له باشووری رۆژئاوای ئێران كه ده‌كه‌وێته دوری 700 كیلۆمه‌تر له باشوری تارانی پایته‌خت.
جه‌لال بوران فارد، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی فریاگوزاری شاری سیسخه‌ت به ئیرنای راگه‌یاند: به‌هۆی بوومه‌له‌زره‌كه‌وه 76 كه‌س برینداربوون و هێڵه‌كانی كاره‌باش له‌كاركه‌وتوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دیواری چه‌ندین ماڵ و باڵه‌خانه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
له تشرینی دووه‌می رابردووش زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.2 پله‌ی رێخته‌ر رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاندو به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 600 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
خوێندراوەتەوە310