هێرشێكی خۆكوژیی كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی كرده ئامانج
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی: 25 كه‌س كوژراون و 45ی دیكه‌ش برینداربوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی: 25 كه‌س كوژراون و 45ی دیكه‌ش برینداربوون
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوو هێرشی خۆكوژیی كرایه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی شاری كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌فغانستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت 25 كه‌س كوژران و 45 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
داود ئه‌مین فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كابوڵ رایگه‌یاند، ناوچه‌ی شاش دارك له‌ناوڕاستی پایته‌خت كراوه‌ته ئامانج كه باره‌گای په‌یمانی ناتۆ و ژماره‌یه‌ك له‌باڵیۆزخانه‌و ئۆفیسی وڵاتانی بیانیی تیادایه.
هه‌ر چه‌نده تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندوه، به‌ڵام به‌م دواییانه بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان و رێكخراوی داعش له‌ئه‌فغانستان چه‌ندین كاروكرده‌وه‌وه‌ی تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه‌و چالاكی تیرۆریستیی به‌رده‌وامیان هه‌یه.
خوێندراوەتەوە223