به‌هۆی زانیاری هه‌ڵه‌وه وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه
ته‌نها به‌هۆی پێدانی زانیاری هه‌ڵه به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی, ئه‌مبر راد وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
ته‌نها به‌هۆی پێدانی زانیاری هه‌ڵه به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی, ئه‌مبر راد وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
له‌نامه‌یه‌كدا بۆ تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا, وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ناوخۆ ده‌ڵێت، ده‌بوو ئه‌و كاره‌م بكردایه، چونكه به‌بێ مه‌به‌ست زانیاری هه‌ڵه و ناڕونم داوه‌ته لیژنه‌ی كاروباری ناوخۆی په‌رله‌مان له‌باره‌ی ژماره‌ی كۆچبه‌رانی نا یاسایی له‌به‌ریتانیا كه هه‌وڵ هه‌یه بۆ ناردنه‌وه‌یان.
ئه‌مبر راد وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ناوخۆی به‌ریتانیا روبه‌ڕوی ره‌خنه‌و فشارێكی زۆر بوه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و كێشه ئابڕوبه‌ره‌ی كۆچبه‌رانی وڵاتانی كۆمنوێڵس كه له به‌ریتانیا به كێشه‌ی ویدراش ده‌ناسرێت.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیاش رایگه‌یاند، تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئه‌مبر راد وه‌زیری ناوخۆی په‌سه‌ند كردووه.
خوێندراوەتەوە839