وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به سه‌ردانێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته
دوای دوو رۆژ له ده‌ستبه‌كاربو‌ونی وه‌ك وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به‌سه‌ردانێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
دوای سه‌ردانی بۆ ریازی پایته‌ختی سعودیه‌و كۆبو‌ونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، بڕیاره مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و عه‌مانی پایته‌ختی ئوردنیش بكات.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به مه‌به‌ستی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ كۆده‌نگی له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا.
براین هۆك گه‌وره راوێژكاری سیاسی كه یاوه‌ری مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات له‌و گه‌شته‌یدا، له ریاز رایگه‌یاند: داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ن سزای هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و وڵاتێك بده‌ن په‌یوه‌ندی به به‌رنامه موشه‌كیه‌كه‌ی ئێرانه‌وه هه‌بێت، هاوكات ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به‌پێدانی ئه‌و موشه‌كانه‌ی حوسیه‌كان له‌یه‌مه‌نه‌وه هێرشی پێ ده‌كه‌نه سه‌ر سعودیه.
خوێندراوەتەوە210