جیهان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هاوسه‌نگی هه‌نگاوده‌نێین سه‌باره‌ت به‌دۆخی مه‌نبه‌ج

توركیاو ئه‌مریكا تاوتوێ په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن

هه‌ردوو سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكاو توركیا چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌رێمایه‌تی تاوتوێ ده‌كه‌ن و،  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ هاوسه‌نگی هه‌نگاو ده‌نێت سه‌باره‌ت به‌ مه‌نبه‌ج.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ (خه‌لوسی ئاكار)ی سه‌رۆك ئه‌ركان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ (جۆزیڤ دانفۆرد)ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا دۆخی‌ سوریا و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یان تاوتوێكردووه‌.

هاوكات باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی سوپای توركیا و ئه‌مریكا كردووه‌ له‌و بوارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌هه‌ردوو لایانه‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ مه‌ولود چاوش ئۆغڵوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ هاوسه‌نگی هه‌نگاو ده‌نێت سه‌باره‌ت به‌دۆخی مه‌نبه‌ج.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، فه‌ره‌نسا سوپاو بنكه‌ی خۆی له‌مه‌نبه‌ج دانه‌مه‌زراندووه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هه‌م ئاهه‌نگی‌ و پێكه‌وه‌ هه‌نگاوی سه‌ربازی و سیاسی‌ ده‌نێن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە192