لاهای:ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سوریا سه‌ردانی ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ن
ستیڤ بلوك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ڤیزای داوه‌ته‌وه 11هاوڵاتی سوریا بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیای بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی خستنه‌رووی به‌ڵگه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سوریا.
بلوك وتیشی، سه‌ردانی ئه‌وهاوڵاتیانه‌ی سوریا بۆ رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی روسیادایه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شارۆچكه‌ی دومای سه‌ر به‌ناوچه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌لاَت له‌سوریا.
وه‌ك ده‌زانن لاهای شارێكی میوانداری رێكخراوی قه‌ده‌غكردرنی چه‌كی كیمایی كردوه، هه‌ر بۆیه داواكاریه‌كامان پێگه‌یشت بۆ پێدانی ڤیزا به ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سوریا، به‌پێی سروشتی كاره‌كه‌شمان وه‌ك وڵاتی میواندار، ئێمه ڤیزامان به‌و كه‌سانه‌دا كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ئه‌و ڕیكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه بكه‌ن.
خوێندراوەتەوە248