مۆسكۆ؛ سبه‌ینێ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی روسیا و توركیا و ئێران كۆده‌بنه‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا: كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌تاووتوێكردنی دۆخی سوریا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا: كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌تاووتوێكردنی دۆخی سوریا
بۆ تاووتوێكردنی ره‌وشی سوریا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی روسیا‌و توركیا‌و ئێران له‌شاری مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا كۆده‌بنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكسی ڕوسی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیاوه بلاَویكرده‌وه، كۆبونه‌وه‌كه رۆژی شه‌ممه به‌رێوه‌ده‌چێت و تایبه‌ت ده‌بێت به‌تاوتوێكردنی بارودۆخی سوریا.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌كاتێكدایه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كگان ڕایگه‌یاند، پشتیوانی هه‌ر هه‌ولێك ده‌كه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌شه‌ِری ناو خۆی سوریا.
له میانی كۆنگره‌ی ئاینده‌ی سوریا له برۆكسل گۆتیرێز هۆشیاری دا له‌وه‌ی به‌رده‌وامبونی گرژی و ئاڵۆزی سوریا ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهان.
خوێندراوەتەوە212