نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری كاره‌ساتێكی مرۆیی له باكوری سوریا ده‌دات
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریی ده‌دات له‌كاره‌ساتێكی مرۆیی له ئیدلبی باكوری سوریا كه له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆندایه.
یان ئیگلاند، راوێژكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سوریا رایگه‌یاند: له ئێستادا ناوچه‌ی ئیدلبی باكوری رۆژئاوای سوریا دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سی تیادا ده‌ژی.
راشیگه‌یاند: مه‌ترسییان هه‌یه شهڕِ ناوچه‌ی ئیدلب بگرێته‌وه، چونكه بووه‌ته شوێنێكی گه‌وره‌ی داڵده‌دانی ئاواره‌كانی ناوخۆی سوریا‌و بووه‌ته كه‌مپێكی گه‌وره‌ی په‌نابه‌ران، هه‌ر بۆیه رێگه ناده‌ن شه‌ڕ ئه‌و ناوچه‌یه بگرێته‌وه.
له دوو رۆژی رابردووش‌دا ستیڤان دیمستۆرا، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا رایگه‌یاند: ئیدلب ئاڵنگاریی گه‌وره‌یه، ئه‌وانه‌ی له‌وێ ده‌ژین هه‌موویان تیرۆریست نین، به‌ڵكو ژن و منداڵ و خه‌ڵكی سڤیلیشی تیادایه.
دیمستۆرا هۆشدارییدا كه رێگه ناده‌ن ئیدلب ببێته غوته‌ی رۆژهه‌ڵات یان حهلهبێكی نوێ.
خوێندراوەتەوە222