توركیا؛ داداگا سزای زیندانی بۆ 14 رۆژنامه‌نوس ده‌ركرد
دادگای توركیا بڕیاریدا سزای زیندانیكرن به‌سه‌ر 14 رۆژنامه‌نوسی رۆژنامه‌ی جمهوریه‌تدا بسه‌پێنرێت.
ئاژانسه هه‌واڵیه‌كانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، هه‌شته‌مین و دوایه‌مین دانیشتنی دادگای ناوچه‌ی سیلیڤری له ئه‌سته‌نبوڵ له باره‌ی دۆسیه‌ی رۆژنامه‌ی جمهوریه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌چوو. دادگا سزای زیندانی به‌سه‌ر 14 رۆژنامه‌نوسی رۆژنامه‌كه‌دا سه‌پاند.
زیندانیكردنی ئه‌و 14 رۆژنامه‌نوسه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبو‌ونیانه له رێكخراوی تیرۆرستی و دژایه‌تیكردنی ده‌ستوری توركیا.
له كۆی ئه‌و 17 رۆژنامه‌نوسه‌ی رۆژنامه‌كه، كه دادگا دۆسیه‌ی بۆ كردبو‌ونه‌وه ته‌نها سێ رۆژنامه‌نوسیان ئازادكران یه‌كێكیان رۆژنامه‌نوس ئاكن ئاتالای بوو.
خوێندراوەتەوە209