ماكرۆن پێشبینی ده‌كات تره‌مپ پاشگه‌زبێته‌وه له‌ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێشبینی ده‌كات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه بدات له‌ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران.
ئیمانوێل ماكرۆن له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، من نازانم ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌وه بڕیاری چی ده‌دات، به‌ڵام به‌پێی شیكاریی و هه‌ڵسه‌نگاندێكی ژیرانه بۆ هه‌موو لێدوان و قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌وا پێم وایه تره‌مپ بڕیاری پاشگه‌زبونه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكاو كشانه‌وه له‌و رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه بدات له‌گه‌ڵ ئێران.
بڕیاره رۆژی 12ی مانگی ئایاری داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری كۆتایی بدات له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئیداره‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌ی ساڵی 2015 وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزایان كرد.
خوێندراوەتەوە314