كۆشكی سپی: تره‌مپ چاوی ده‌كه‌وێت به‌سه‌رۆكی كۆریای باشور
واشنتۆن و سیئۆل تاوتوێی ئاماده‌كاریه‌كانی دیداری تره‌مپ وكیم جۆنگ ئون ده‌كه‌ن
واشنتۆن و سیئۆل تاوتوێی ئاماده‌كاریه‌كانی دیداری تره‌مپ وكیم جۆنگ ئون ده‌كه‌ن
تره‌مپ ستایشی سه‌رۆكی كۆریای باكور ده‌كات
كۆشكی سپی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت دۆناڵد تره‌مپ پێش دیداری له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریا باكور، چاوی به سه‌رۆكی كۆریا باشور ده‌كه‌وێت.
به‌رپرسیكی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، رۆژی هه‌ینیی دۆناڵد تره‌مپ چاوی ده‌كه‌وێت به مۆنگ جای ئین سه‌رۆكی كۆریای باشور‌و تاوتوێی بارودۆخی نیمچه دورگه‌ی كوریاو گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌و دوا ئاماده‌كارییه‌كانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور ده‌كه‌ن.
دوێنێش جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای كۆریای باشور كرد‌و قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون كرد.
بڕیاره كۆتایی مانگی ئایاری داهاتوو یان مانگی حوزه‌یران دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاو كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور كۆببنه‌وه.
له‌دوو رۆژی رابردووش‌دا تره‌مپ رایگه‌یاند، ده‌خوازێت به‌زووترین كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور كۆببێته‌وه، هاوكات ستایشی كیم جۆنگ ئونیشی كرد.
خوێندراوەتەوە343