ئێران؛ ته‌رمێكی مۆمیاكراو دۆزرایه‌وه
ئێران؛ پێده‌چێت ئه‌و ته‌رمه مۆمیاكراوه ره‌زاشا بێت
ئێران؛ پێده‌چێت ئه‌و ته‌رمه مۆمیاكراوه ره‌زاشا بێت
له ناوچه‌یه‌كی نزیك له حه‌ره‌می عه‌بدولعه‌زیم له شاری ره‌ی له ئێران، ته‌رمێكی مۆمیاكراو دۆزرایه‌وه كه ئه‌گه‌ر زۆره ته‌رمی ره‌زاشا دامه‌زرێنه‌ری زنجیره‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی ئێران بێت.
حسێن خه‌لیل ئابادی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی تارانی پایته‌خت و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كه‌له‌پوری رۆشنبیری ئه‌نجومه‌ن، رایگه‌یاند: پێده‌چێت ئه‌و ته‌رمه مۆمیاكراوه ته‌رمی ره‌زاشا بێت.
هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌و ته‌رمه مۆمیاكراوه، بایه‌خێكی مێژوویی هه‌یه.
لای خۆشییه‌وه شازاده ره‌زا په‌هله‌وی كوری محه‌مه‌د ره‌زاشا و كوره‌زای ره‌زاشا ده‌ڵێت: دوای به‌دواداچونی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، دڵنیابوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمه مۆمیاكراوه ره‌زاشایه.
ره‌زاشا ساڵی 1925 ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی گرتۆته‌ده‌ست‌و تا ساڵی 1941 پادشای ئێران بووه. دوای ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ هیتله‌ر له جه‌نگی دووه‌می جیهان، له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه ناچاركرا ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی راده‌ستی محه‌مه‌دی كوری بكات.
خوێندراوەتەوە1766