فه‌ره‌نسا؛ پاریس میوانداری كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
فه‌ره‌نسا؛ كۆنگره‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌پرسی تیرۆر
بڕیاره ئه‌مڕۆ به به‌شداری نوێنه‌رانی حه‌فتا وڵات، كۆنگره‌ی پاریسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بنه‌بڕكردنی تیرۆر، ده‌ستپێبكات.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، كۆنگره‌كه ماوه‌ی دوو رۆژده‌خایه‌نێت و گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی له‌ناوبردنی هه‌موو جۆره‌كانی تیرۆر كه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامی جیهان.
كۆنگره‌كه چوار دانیشتن له‌خۆ ده‌گرێت. دانیشتنی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن جیرارد كۆڵۆمب، وه‌زیری ناوخۆی فه‌رنساوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و تێیدا باس له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر ده‌كرێت، دانیشتنی دوه‌میش تایبه‌ت ده‌بێت به‌پرسی وشككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی رێكخراوه تیرۆرستیه‌كان و له‌لایه‌ن جان ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هه‌ریه‌ك له نیكۆل بیلیۆبی وه‌زیری داد و برۆنۆ لامیر وه‌زیری ئابووی فه‌ره‌نساش سه‌رپه‌رشتی دوو دانیشتنی دیكه‌ی كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن.
خوێندراوەتەوە230