وته‌بێژی كۆشكی سپی: له‌به‌رامبه‌ر كۆریای باكور هیچ سازشێك ناكه‌ین
سارا ساندرێس: لابردنی سزای سه‌ر كۆریای باكور به‌نده به داماڵینی چه‌كی ناوه‌كییه‌وه
وته‌بێژی كۆشكی سپی، رایگه‌یاند: ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی هیچ سازشێك له‌به‌رامبه‌ر كۆریای باكوردا ناكات و لابردنی سزاكانیش ده‌به‌ستێته‌وه به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌وه.
سارا ساندرێس، وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له نوێترین پێشهاته‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكور كرد‌و وتی، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ین و ئیداره‌ی تره‌مپ به هیچ جۆرێك سازش ناكات.
سارا ساندرێس، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ست ده‌كه‌ن له‌و ماوه‌ی دواییدا حكومه‌تی پیونگیانگ هه‌نگاوی ئه‌رێنی ناوه، به‌ڵام تائێستاش له هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی له‌باره‌ی چه‌كی ناوه‌كییه‌وه به‌رده‌وامه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بێ پرسی داماڵینی له چه‌كی ناوه‌كی هیچ جۆره سزایه‌كی سه‌ر كۆریا هه‌ڵناگیرێت.
خوێندراوەتەوە191