كه‌نه‌دا: له هێرشێكدا 9 كه‌س كوژرا
له شاری تۆرنتۆی وڵاتی كه‌نه‌دا، كه‌سێك به ئۆتۆمبێلێكی جۆری كامیۆن (مینی پاس) هێرشی كرده سه‌ر هاوڵاتیان‌و 25 كه‌س كوژران‌و تریش برینداربوون.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشممه له شاری تۆرنتۆی وڵاتی كه‌نه‌دا، كه‌سێك به ئۆتۆمبێلێكی جۆری كامیۆن هێرشی كرده سه‌ر هاوڵاتیان‌و 9 كه‌س كوژرا‌و 15 كه‌سی تریش برینداربوون.
پیته‌ر یووین، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی تۆرنتۆ، رایگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه لانی كه‌م ۹ هاوڵاتی كوژران و 16ی دیكه‌ش بریندار بوون.
راشیگه‌یاندووه، هێرشبه‌ره‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ناسنامه و هۆكاری پشت ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی نه‌داوه.
مارك سانده‌رز یه‌كێ له ئه‌فسه‌ر باڵاكانی پۆلیس ده‌ڵێت: كاره‌كانی گومان لێكراوه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه كاره‌كه به ئه‌نقه‌ست بووبێت، تاوه‌نباره‌كه پێشتر پێشینه‌ی نه‌بووه له‌لای پۆلیس.
تاوانباره‌كه ناوی ئاله‌ك میناسیان-ه‌و ته‌مه‌نی 25 ساڵه.
خوێندراوەتەوە190