به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
دوا به‌دوای ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه فراوانه‌ی كه له‌سه‌رانسه‌ری وڵات دژی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌رپا كرا، سێرج ساركسیان سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌رمینیا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
له‌گه‌ڵ كاندیدكردنی سێرج ساركسیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له 13ی نیساندا، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به رابه‌رایه‌تی نیكۆل پاشینیان، ده‌ستیان به خۆپیشاندانكرد.
دوێنێش گرووپێك له سه‌ربازان به بێ چه‌ك چوونه پاڵیان و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه سێرج ساركسیان ناچاربوو ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببێت.
ساركسیان له ساڵی 2008ه‌وه تا ئێستا دوو خول پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئه‌رمینیای به‌ڕێوه‌بردووه، له ده‌نگدانێكدا كه له 17ی نیساندا له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو، به سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه له ده‌نگدانێكدا گۆرانكاری له ده‌ستوری ئه‌و وڵاته‌دا كرا‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له سه‌رۆك كۆماره‌وه گوازرایه‌وه بۆ سه‌رۆكوه‌زیران.
خوێندراوەتەوە168