جیهان

جه‌هه‌په‌ و پارتی‌ ئی یی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ توركیا ده‌بنه‌ هاوپه‌یمان

هه‌ردوو پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماریی‌  و (ئی یی‌)ی‌ جیابوه‌وه‌ له‌ پارتی‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رستی‌ مه‌هه‌په‌، هاوپه‌یمانێتیه‌ك پێكده‌هێنن بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌ختی‌ توركیا.


دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ بوله‌ند ته‌سجان، جێگری جه‌هه‌په‌ و مه‌رال ئاك شه‌نه‌ر سه‌رۆكی‌ پارتی‌ (ئی یی‌)، هه‌ردولا رایانگه‌یاند،  ده‌بنه‌ هاوپه‌یمانی‌ یه‌كتر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی‌ 24ی‌ حوزه‌یران.


 له‌و چوارچێوه‌یه‌دا،  15 په‌رله‌مانتاری‌ جه‌هه‌په‌ له‌ فراكسیۆنی‌ حزبه‌كه‌یان كشانه‌وه‌و  بوونه‌ ئه‌ندامی‌ پارتی‌ ئی یی‌ كه‌ پێشتر 5 په‌رله‌مانتاری‌ هه‌بوو به‌مه‌ش فراكسیۆنێكی نوێیان له‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا دروستكرد.


پارتی‌ ئی یی‌  له‌ حزبی‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رستی‌ مه‌هه‌په‌ جیابووه‌ته‌وه‌ و هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و حزبه‌ كه‌مالیسته‌‌و جیاوازیشی‌ له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌ حزبێكی‌ دژه‌ ئه‌ردۆغان‌و ئاكه‌په‌ ناسراوه‌.


ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ له‌ ئێستادا هاوپه‌یمانن و پێكه‌وه‌ حكومه‌تی‌ توركیا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و رایانگه‌یاندووه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوشدا ده‌بنه‌ هاوپه‌یمان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە509