له رووداوێكی هاتووچۆدا 25 سه‌رباز و جه‌رده‌وانی توركیا برینداربوون
له رووداوێكی هاتووچۆدا له پارێزگای مانیسای توركیا 25 سه‌رباز و جه‌رده‌وانی ئه‌و وڵاته برینداربوون.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، له ناوچه‌ی كركاگاج له پارێزگای مانیسا پاسێكی سه‌ربازیی خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگرو 21 سه‌رباز و 3 جه‌رده‌وان و شۆفێری پاسه‌كه بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی میدیاكان، پاسه‌كه له فه‌رمانده‌یی هێزی كۆماندۆی لیوای 6 له ناوچه‌ی سۆمای مانیسا به‌ره‌و كركاگاج رۆیشتووه.
برینداره‌كان چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان له شوێنی رووداوه‌كه‌دا بۆ كراوه و دواتر به‌هۆی قورسیی برینه‌كانیانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
خوێندراوەتەوە211