سه‌نده‌ی تایمز:به‌ریتانیا به‌نیاز نیه یه‌كێتی ئه‌وروپا جێبهێڵێت
ڕۆژنامه‌ی زه سه‌نده‌ی تایمز ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه تێریزا مه‌ی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتی گومرگیی ئه‌وروپادا بمێنێته‌وه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه راوێژكاره‌كانی تێریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌نهێنی دان به‌وه‌دا ده‌نێن هیچ رێگه چاره‌یه‌ك نیه جگه له‌پاشگه‌زبونه‌وه له‌به‌ڵێن و هه‌نگاوه‌كانی ده‌رچونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی گومرگیی ئه‌وروپا.
پێشیانوایه ئه‌گه‌ر مای بڕیارێكی له‌و جۆره بدات, پێده‌چێت لیام فۆكس وه‌زیری بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تیی و بۆریس جۆنسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان ده‌بن و وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌دارانی به‌ریتانیاش ستایشی ده‌كه‌ن.
خوێندراوەتەوە743