جیهان

ئه‌ڵمانیا به‌هیوایه‌ روسیا رۆڵی‌ هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی‌ سوریا

هیكۆ ماس وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا‌

وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا داوا له‌روسیا ده‌كات كاریگه‌ریی‌ هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی‌ سوریاو ئۆكرانیادا.

هیكۆ ماس وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ راگه‌یاند, پێویسته‌ روسیا به‌شداریی‌ كاراو هه‌نگاوی‌ جدیی‌ بنێت له‌ ره‌وینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌ردوو قه‌یرانی‌ ئۆكرانیاو سوریا.

چاودێرانی‌ سیاسی‌ پێیان وایه‌ ئه‌و لێدوانه‌ی‌ هیكۆ ماس وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ سه‌ر به‌سۆسیال دیموكراته‌كانه‌و حزبه‌كه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ پارتی‌ دیموكرات مه‌سیحی ده‌سه‌ڵاتداره‌, پێچه‌وانه‌ی‌ لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ ئه‌نگێڵا مێركڵی‌ راوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیایه‌ له‌تۆمه‌تباركردنی‌ روسیا به‌تێوه‌گلانی‌ له‌ هه‌ردوو قه‌یرانی‌ سوریاو ئۆكرانیاو پشتیوانیكردنی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ له‌به‌رده‌وامبونی‌ سزاكانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا به‌سه‌ر مۆسكۆدا. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە87