سوریا؛ لێكۆڵه‌رانی چه‌كی كیمیایی له دوما ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كرد
سوریا؛ به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵه‌ران ده‌برێنه تاقیگه‌یه‌ك له هۆڵه‌ندا
لێكۆڵه‌رانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی ده‌ستیان به كاره‌كانیان كرد له سوریا و ده‌ره‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشیان ره‌وانه‌ی هۆڵه‌ندا ده‌كه‌ن.
وه‌فدێكی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی به سه‌رۆكایه‌تی سامی بارك له شاری دومای سوریا له ئێستادا سه‌رگه‌رمی لێكۆڵینه‌وه‌ن له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌و شاره‌دا، هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند: خوازیارن لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی هیچ وڵاتێك به رێوه‌بچێت و ده‌ره‌نجامه‌كانی به شه‌فافی بڵاو بكرێته‌وه..
پێش چه‌ند رۆژێك وه‌فدێكی هه‌مان رێكخراو به‌ره‌و شاری دوما به‌رێكه‌وتن به‌ڵام له‌لاین گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه روبه‌روی هێرش بونه‌وه، وڵاتانی رۆژئاوا حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌دیان به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تۆمه‌تباركرد،حكومه‌تی سوریاش ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ره‌تكرده‌وه و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تۆمه‌تباركرد.
رێكخراوه‌كه‌ش له‌لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند نمونه‌ی كاره‌كانیان ده‌به‌نه‌وه بۆ تاقیگه‌یه‌ك له هۆڵه‌ندا و له‌وێ راستی و دروستی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ئاشكراده‌كه‌ن و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی بۆرای گشتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
خوێندراوەتەوە92