سوریا؛ لێكۆڵه‌رانی چه‌كی كیمیایی ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كرد
لێكۆڵه‌ران؛ ده‌ره‌نجامی لێكۆلێنه‌وه‌كان ده‌به‌ینه تاقیگه‌یه‌ك له هۆڵه‌ندا
لێكۆڵه‌رانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له‌و ناوچانه‌ی كه گومان ده‌كرێت چه‌كی كیمیایی تێدا به‌كارهاتبێت، ده‌ستیان به كاره‌كانیان كرد‌و ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشیان ره‌وانه‌ی تاقیگه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له هۆڵه‌ندا.
وه‌فدێكی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی به سه‌رۆكایه‌تی سامی بارك، له شاری دومای سوریا، له ئێستادا سه‌رگه‌رمی لێكۆڵینه‌وه‌ن له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌و شاره‌دا، ماریا زاخارۆفا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیاش رایگه‌یاند: خوازیارن لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی هیچ وڵاتێك به رێوه‌بچێت‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی به شه‌فافی بڵاو بكرێته‌وه.
پێش چه‌ند رۆژێك وه‌فدێكی هه‌مان رێكخراو به‌ره‌و شاری دوما به‌رێكه‌وتن، به‌ڵام ر‌ووبه‌ڕ‌ووی هێرش بو‌ونه‌وه، وڵاتانی رۆژئاواش حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌دیان به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تۆمه‌تباركرد، به‌ڵام حكومه‌تی سوریا لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تۆمه‌تباركرد، رێكخراوه‌كه‌ش له‌لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند: نمونه‌ی كاره‌كانیان ده‌به‌نه‌وه بۆ تاقیگه‌یه‌ك له هۆڵه‌نداو له‌وێ راستی‌و دروستی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ئاشكراده‌كه‌ن‌و ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی بۆرای گشتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
خوێندراوەتەوە97